لووتكه‌ی نائاسایی ناتۆ له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستی پێ كرد.
لووتكه‌ی نائاسایی ناتۆ كه سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومه‌تانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستی پێ كرد.
به تێكڕایی سه‌ركرده‌ی 30 وڵاتی ئه‌ندام به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ركرده‌كان وێنه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان گرت و له لووتكه‌كه‌دا، پێشهاته‌كانی دوای هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا تاوتوێ ده‌كرێت.
له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا له ئێواره‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومه‌تانی وڵاتانی ئه‌ندام له بڕۆكسل كۆبوونه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام داوه، دوای ته‌واوبوونی لووتكه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له باره‌گای ناتۆ ئه‌نجام بده‌ن.
دوێنێ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێبێرگ رایگه‌یاند، له لووتكه‌كه‌ی سبه‌یدا بڕیاری زیاتر ده‌ده‌ین. ژماره‌ی هێزه وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریاییەکان له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی هاوپه‌یمانێتی زیاد ده‌كه‌ین، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ربازی زیاتر له بولگاریا، هه‌نگاریا، رۆمانیا و سلۆڤاكیا جێگیر ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.