سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هیچ كاتێك نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر رووسیا، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد جه‌نگه‌كه رابگرن.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه بێبهزهیییانهی رووسیا تێپه‌ریووه كه بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی پێ كردووه، گوتی: ئۆكراینا هیچ كاتێك نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر رووسیا، ته‌نانه‌ت ئێستاش هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئاشتی بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر خاكی خۆمان.
سه‌رۆكی ئۆكراینا داوای له هاووڵاتییانی رووسیا كرد هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه وه‌ربگرن كه رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه و گوتی: دڵنیام له‌وه بێزارن كه كێ له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان ده‌بینن، مووچه‌ی پڕوپاگهندهكاران له‌و باجه ده‌درێت كه له ئێوه وه‌رده‌گیرێت. هاووڵاتییانی رووسیا هه‌ژارتر ده‌بن، تا دێت حكوومه‌ت ئێوه هه‌ژارتر ده‌كات، ئایا پێدانی باج بۆ زیاتر په‌راوێزخران له جیهان، داپڵۆسین و ناردنی (خه‌ڵك) بۆ جه‌نگ و كوژران ده‌به‌نگانه نییه؟ هاووڵاتییه ئاشتیخوازه‌كانی رووسیا كوڕه‌كانتان له جه‌نگ رزگار بكه‌ن. راستییه‌كانیان تێ بگه‌یه‌نن. بۆ ئه‌وه‌ی باج نه‌ده‌ن بۆ جه‌نگ، رووسیا جێ به‌ڵێن.
سه‌رۆكی ئۆكراینا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵی گیرساندووهته ته‌نها له دژی ئۆكراینا نییه، گوتی: ئه‌مه زۆر فراوانتره و رووسیا جه‌نگی له دژی ئازادی هه‌ڵگیرساندووه. خاكی ئۆكراینا بۆ رووسیا خاڵی ده‌سپێكه. رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ئازادی له ته‌واوی مرۆڤه‌كان له ئه‌ورووپا و جیهان بستێنێته‌وه. هه‌وڵ ده‌دات وای نیشان بدات كه ته‌نها هێزی دڕندانه و ناقۆڵا گرنگه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی رووی ده‌می له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد و گوتی: هه‌موومان ده‌بێت رووسیا بوه‌ستێنین، ده‌بێت جه‌نگی جیهان بوه‌ستێندرێت. سوپاسگوزاری ئه‌وانه‌م كه پشتیوانی ئۆكراینایان كردووه، به‌ڵام جه‌نگ به‌رده‌وامه و تیرۆركردنی مه‌ده‌نییه‌كان به‌رده‌وامه. یه‌ك مانگه، ئه‌مه‌یش كاتێكی زۆره. دڵی من، دڵی ئۆكراینا و دڵی ته‌واوی مرۆڤه ئازاده‌كانی جیهان ده‌شكێت. بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م له دژی جه‌نگ بوه‌ستنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.