یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ڕاكێشانی تیروپشكی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له یه‌كی مانگی داهاتوو.
بیست و نۆ هه‌ڵبژارده له كۆی سیی و دوو هه‌لبژارده‌ی به‌شداربووی مۆندیال به‌شداری ڕێوڕه‌سمی تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار هاوشان له‌گه‌ڵ حه‌وت هه‌لبژارده‌ی باشترینه‌كانی پۆلینی فیفا به‌پێی دوایین پۆلینی كۆتایی ئه‌م مانگه له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بن، هه‌لبژارده‌كانی پۆلینی هه‌شته‌می جیهان تا پۆلینی پازده‌م له ئاستی دووه‌م و هه‌لبژارده‌كانی پۆلینی شازده بۆ بیست و سێ له ئاستی سێیه‌م و هه‌لبژارده‌كانی پۆلینی بیست و چوار تا بیست و هه‌شت له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كان له ئاستی چواره‌م ده‌بن.
له ڕۆژانی سێزده و چوارده‌ی حوزه‌یرانی داهاتوو یاری پاشكۆی نێوان هه‌ردوو خانه‌ی پێنجه‌می كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكا باشوور له ده‌وحه‌ی پاته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دواتریش یاری پاشكۆی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆقیانیا و چواره‌می كۆنكاكاف ئه‌نجام ده‌درێت.
فیفا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ڕاكێشانی تیروپشكی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.