Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:48

سکرتێری ناتۆ: ئێمە بەهێزترین هاوپەیمانیی جیهانین

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد کە ئەو هێزانەی ناردویاننەتە باڵی رۆژهەڵاتی رێکخراوەکە، تا هەر کاتێک پێویست بکات لەوێ دەمێننەوە.

ستۆڵتنبێرگ بەر لە لووتکەی نائاسایی ناتۆ لە شاری بڕۆکسل، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە سەرکردەی وڵاتانی ناتۆ چاوەڕێ دەکەن خەرجییە سەربازییەکانی رێکخراوەکە زیاد بکەن، گوتیشی: ئێمە بەهێزترین هاوپەیمانیی جیهانین. تا کاتێک لە پشتی یەکبین لە ئاسایشدا دەبین.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، جەختی لەوەش کردەوە کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە هەڵگیرساندنی شەڕ دژی ئۆکراینا، هەڵەیەکی گەورەی کردووە.

یانس ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەش کرد کە باڵی رۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێز دەکەن و سەربازی زیاتر دەنێرنە بولگاریا، رۆمانیا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا ئەم هێزانەش تا کاتێک پێویست بکات لەو ناوچانە دەمێننەوە.

هەروەها هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کەنەدا، ئەستۆنیا، ئیسپانیا، سلۆڤێنیا، سلۆڤاکیا و لیتوانیا لە گوتارەکانیاندا پەیامی پشتیوانییان بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.