سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه ئانسۆ فاتی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی بارسا ده‌كاته‌وه.
فاتی له بیستی كانوونی دووه‌می ڕابردوو له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو دووچاری پێكانی ڕانی هات و له‌و كاته‌وه له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه، ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی بڵاویكرده‌وه كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا فاتی دوایین قۆناغی چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی ته‌واوده‌كات و هه‌فته‌ی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی بلاوگڕانا ده‌كاته‌وه.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه هێڵی هێرشبه‌ری بارسا پێویستی به پازده تا بیست ڕۆژ مه‌شقی به كۆمه‌ڵی به‌رده‌وام هه‌یه تا به ته‌واوی توانای جه‌سته‌یی له‌بار ده‌بێت بۆ یاریكردن و پێده‌چێت له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان به ته‌واوی ئاماده‌بێت بۆ یاریكردن و به‌شداری له یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات.
ئانسۆ فاتی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزه‌كانی تیپه‌كه‌ی

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.