یانه‌ی ریال مه‌درید له بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا نزیك بۆته‌وه، هاوكات یانه‌ی شاهانه له چامپیۆنس لیگ توانیویه‌تی ڕكابه‌رێكی به‌هێز بێت له‌به‌رده‌م تیپه‌كانی دیكه، به‌ڵام ئا‌ستی ڕیال به‌راورد به پێگه‌ی یانه‌كه له ئا‌ستی جیهان وه‌ك پێویست نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له گه‌ڕی بیستونۆیه‌می لالیگاو له یاری كلاسیكۆ به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به بارسێلۆنای ركابه‌ره ته‌قلیدی و سه‌رسه‌خته‌كه‌ی دۆڕا.
دوای ئه‌م دۆڕانه قورسه قسه‌و باسی زۆر هه‌یه له دوای ته‌واو بوونی ئه‌م وه‌رزه، ئیداره‌ی ڕیال پێداچوونه‌وه به ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات و ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانیدا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بگۆڕێت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ناوی چه‌ند ڕاهێنه‌رێكیان ئاشكراكردوه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری لادانی ئه‌نچیلۆتی ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه، دیارترین ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كراوه بریتین له تۆماس تۆخیلی ئه‌ڵمانی و هه‌ردوو یاریزانی پێشووی ڕیال، راول گۆنزالێس و شابی ئه‌لۆنسۆ، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری ئێستای پاریس سانجێرمانیش پاڵێوراوێكی دیكه‌ی ئه‌م پۆسته‌یه.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا ڕیال مه‌درید نازناوێكی گرنگی وه‌ك چامپیۆنس لیگ بباته‌وه ئه‌وا ئیداره‌ی یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتووش ده‌ستبه‌رداری ئه‌نچیلۆتی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.