Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 19:35

هۆشدارییه‌ك له‌ كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه‌

کوردستان TV
100%


كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییان و رایده‌گه‌ێنێت، كه‌شێكی ناسەقامگیر  روو لەهەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن .

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست و نیمچە دوورگەی عەرەبی، له‌ئەمرۆ پێنجشەممەوه‌ 24 ی 3ی 2022، تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەش و هەوای هەرێم ناسەقامگیربوونێک بەخۆوە دەبینێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، بەشێوەی نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان و تاوە باران و هەورە بروسکە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا دەبێت.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبينێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەجۆریک لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.

 هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاگاداری هاوڵاتیان بەگشتی و مەڕدارەکان بەتایبەتی دەکاته‌وه‌ کەوا لەماوەی ئەم دوو رۆژە خۆیان بەدوور بگرن لەشوێنی روودانی بروسکە، بۆ زانیاریش مەترسی بروسکە لەناوچە دەشتاییەکان زیاترە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.