دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچکەی سیدەکان شوانێک لە کاتی لەوەڕاندنی بزن و مەڕەکانی مین پیایدا تەقییەوە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: گەنجێک بەناوی (عەرەفات ئەحمەد) کە پیشەی شوانە لە کاتی لەوەڕاندنی بزن و مەڕەکانی لە گردەقەلی سنووری گوندی شیوان بەر مین کەوت.
ڕاشیگەیاند: دواتر لەلایەن کەسوکارییەوە بەبرینداری گەیەنرایە بنکەی تەندروستی.
ئاماژەی بەوەش دا کە دوای چارەسەرکردنی سەرەتایی لە بنکە تەندروستییەکەدا ڕەوانەی فریاکەوتنی سۆران کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.