كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزان و هاوڕێیانی مادلین ئۆڵبرایت كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره و دیپلۆماتكارێكی ئیلهامبه‌خش بوو.
كونسوڵخانه‌كه له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئەوپەڕی سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێیانی مادەلین ئۆڵبڕایتی وەزیری پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکه‌ین کە شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: مادەلین ئۆڵبڕایت 64مین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو و یەکەم ژن بوو لەو پۆستەدا دەستبەکار بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: مادەلین ئۆڵبڕایت سەرکردەیەکی گەورە و دیپلۆماتکارێکی ئیلهامبەخشبوو کە پێگەکەی خۆی بەکاردەهێنا بۆ بونیادنانی ئاشتی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و لە ناویشیدا هەرێمی کوردستان کاتێك لە ساڵی 1998 ئاسانکاری کرد بۆ ڕێکەوتنی ئاشتی مێژوویی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه سوپاسگوزاری گشت خزمەتەکانی مادەلین ئۆڵبڕایتن بە نەتەوە مەزنەکەمان و ڕۆحی شاد بێت.
جێی باسه مادلین ئۆڵبرایت دوێنێ چوارشه‌م له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌و له‌نێوان ساڵانی 1997 – 2001 یه‌كه‌م ئافره‌ت بوو پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت، له ساڵی 1998 ڕۆلی گه‌وره‌ی هه‌بوو له كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی هات و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان مام جه‌لال و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئیمزا كرا كه دواتر به ڕێككه‌وتنی واشنتۆن ناسرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.