ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوه‌ڕاستی شاری بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به بوتڵێك شووشه هێرشی كرایه‌سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی (سۆدینڤۆ)ی به‌لجیكی بڵاوی كرده‌وه: كاتێك كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌نێو شاری بڕۆكسل تێپه‌ڕ ده‌بوو، پیاوێك بوتڵێك شووشه‌ی گرته كاروانه‌كه، به‌ڵام بوتڵه‌كه به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان نه‌كه‌وت.
لای خۆیه‌وه ڤان دیكیێر گوته‌بێژی پۆلیسی شاری بڕۆكسل له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: پیاوێكی سه‌رخۆش له دووره‌وه بوتڵێكی شووشه‌ی ئاراسته‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرتووه و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیركراوه.
جێی باسه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی ڕابردوو گه‌یشتبووه شاری بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی ناتۆ كه حه‌وت ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری تیدا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.