دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دەزگاکەیان هاوکاری ژمارەیەک لە پەنابەرانی ئۆکراینا دەکات کە ڕوویان لە وڵاتی سویسرا کردووە.
لە ڕاگەیەنراوی دەزگای خێرخوازی بارزانی هاتووە "له چوارچێوه‌ی كار و پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وڵاتانی دونیا و له‌دوای دروستبوونی قه‌یرانی مرۆیی له ئۆكراینا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێت به به‌شێک له په‌نابه‌رانی ئۆكراینا كه ڕوویان له وڵاتی سویسرا كردووه."
جەختیشی کردووەتەوە کە "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ته‌واوی كار و پرۆژه‌كانی دروشمی مرۆڤبوون و هاوكاری مرۆڤەکان دوور له هه‌ر جیاكارییهک كردووە بە پره‌نسیپی سه‌ره‌كی كاره‌كانی، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌وڵمانداوه له هه‌ر كونجێكی ئه‌م جیهانه خه‌ڵكانێك پێویستیان به هاوكاری بێت خزمه‌تێكی بچوكیان بكه‌ین و به‌شێك له ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه به پێی توانا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئه‌مجاره ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له وڵاتی سویسرا هه‌ستاوه به هاوكاری گواستنه‌وه‌و جێگیركردنی 124 ئۆكراینی بۆ شاری تۆیفنی سویسری تا ساتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئۆكراینا ئه‌م 124 كه‌سه‌یان گواستۆته‌وه و ته‌واوی پێداویسیه‌كانی ژیانیان بۆ دابینكراوه."
دەزگاکە هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە "له هه‌مان كاتدا له سنووره‌كانی نێوان ئۆكراینا و رۆمانیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شمان رێكخراوی ئێڵ ئۆ جی ئه‌ڵمانی سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ره‌تایین بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئۆكرانیاوه ڕوو له وڵاتی رۆمانیا ده‌كه‌ن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.