سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه به‌رهه‌می دانیشتنی ڕۆژی شه‌مووی داهاتووی په‌رله‌مان حكوومه‌تێك ده‌بێت كه بۆ یه‌كه‌مجار به ئیراده‌یه‌كی ئازادانه‌ی عێراقی دروست ده‌بێت.
حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌می دانیشتنی ڕۆژی شه‌مووی داهاتووی په‌رله‌مان بریتی ده‌بێت له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی عێراقی به بڕیار و ئیراده‌یه‌كی ئازادانه‌ی عێراقی بۆ یه‌كه‌مجار، هه‌روه‌ها په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2022 و ده‌ركردنی وڵات له ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی چاوه‌ڕوانكراو.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها ده‌بێته خێرا په‌سندكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی ئابووری، هه‌روه‌ها په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه و یاسایانه‌ی كه له حكوومه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز ده‌كرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ چالاككردنی ڕۆلی چاودێری په‌رله‌مانی له‌سه‌ر حكوومه‌ت، جگه له‌وه‌ش په‌رله‌مانتاران رۆلی خۆیان له چوارچێوه‌ی پێكهێنانی لیژنه و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بینن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه‌شێكی دیموكراتی و كێبه‌ڕكێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه په‌رله‌مانتاران به ده‌نگده‌رانیان داوه بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه شایسته‌یانه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوودی زۆر زیاتریش هه‌یه كه پێشتر باسكراوه، بۆیه دروێنه‌ی چاندنی خۆتان به ئه‌وانی تر مه‌فرۆشن و عێراق له‌سه‌رووی هه‌مووانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.