Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 19:35

مه‌سرور بارزانی گەیشتە ئیماڕات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی 27-28ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت.

له‌ كۆڕبه‌ندییه‌كه‌دا چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات کە ساڵانە بە بەشداریی چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت، ئەمساڵیش لوتکەکە لە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماڕاتیش کۆببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.