ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 118 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 46 سه‌نت دابه‌زی واته به ڕیژه‌ی 0.4% و گه‌یشته 118.57 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشیوه دابه‌زی و 47 سه‌نت به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و به‌ڕێژه‌ی 0.4% دابه‌زی و بووه 111.87 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌وتی ڕووسیا، به‌شێكی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن به‌یه‌كجاری كڕینی نه‌وتی ڕووسیا قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵام به‌شێكیان ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.