وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی داوای له حكوومه‌تی سۆماڵ كرد ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه هی عێراقه و له‌سه‌ریتی، بیانداته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: قه‌حتان ته‌ها خه‌له‌ف بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی هه‌ماهه‌نگی ئیسلامی كه ئێستا له شاری ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌ڕێوه ده‌چێت، چاوی كه‌وت به عه‌بدی سه‌عید مووسا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆماڵ.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوی كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی سۆماڵ كرا كه هی عێراقه و له‌سه‌رییه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش درا: هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا داوا له وه‌زیری دارایی سۆماڵ كرا سه‌ردانی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق بكات به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنی شانده‌كانی نێوانیان ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.