ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئوردن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته شانشینی هاشمی ئوردن.
نووسینگه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری سه‌ردانه‌كه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئوردن بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ماڵپه‌ڕی (عمون)ی ئوردنی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی شا عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌بدوڵا سیسی سه‌رۆكی میسڕ و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیماڕات كۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.