یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سووریا له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ئاشكرا كرد.
یه‌كێتییه‌كه ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا په‌یامێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌مان كردووه كه تێیدا واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سووریا له یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕی دیاری كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه هه‌ردوو یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و سووریا هه‌روه‌ها ئیماڕات و كۆریای باشوور له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یاریی نێوان عێراق و سووریا له یاریگه‌ی ڕاشید له وڵاتی ئیماڕات ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 29/3/2022 به‌ڕێوه ده‌چێت له كاتژمێر 4:45 به‌كاتی عێراق، به‌هه‌مانشێوه یاری نێوان ئیماڕات و كۆریای باشووریش له‌هه‌مان واده‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێی باسه ئه‌گه‌ر عێراق له‌و یارییه‌دا به‌رامبه‌ر سووریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ و ئیماڕاتیش به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور شكست بخوات، ئه‌وا عێراق ده‌بێته هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆ بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.