کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە خستەڕوو، پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکرێت لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو.
کەشى پێشبینیکراوى پارێزگاى هەولێر
بۆ ئەمڕۆ هەینی
ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، ئەگەری هەورە تریشقە و هەروەها زیادبوونی خێرایی با و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەكانیش هەیە.
*خێرایى با/ لە نێوان (20—30 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (7 — 9) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 7 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.
بۆ سبەى شەممە
ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیاوازدا.
*خێرایى با/ لە نێوان (10—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 5 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 15 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى پارێزگاى سلێمانى
بۆ ئەمڕۆ هەینی
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، هەروەها زیادبوونی خێرایی با و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
*خێرایى با/ لە نێوان (20-- 30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (8 -- 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 5 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 15 پلەى سیلیزى .
بۆ سبەى شەممە
ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 1 تاکو 3 پلە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (8 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى پارێزگاى دهۆک
بۆ ئەمڕۆ هەینی
ئاسمان نیمچەهەور و پاشان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی کاتەکان لەدوای نیوەڕۆ ڕێژەی بارانبارین زیاد دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەورەتریشقە و لێزمەباران دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان.
*خێراىی با/لە نێوان (10—15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 5 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 14 پلەى سیلیزى.
بۆ سبەى شەممە
ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیاوازدا.
*خێرایی با/لە نێوان (10—15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 12 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى پارێزگاى هەڵەبجە
بۆ ئەمڕۆ هەینی
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچە بارانبارین زیاتر دەبێت، هەروەها زیادبوونی خێرایی با و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
*خێرایى با/ لە نێوان (15-- 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (8 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 5 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 17 پلەى سیلیزى .
بۆ سبەى شەممە
ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی بەیانیدا.
*خێرایى با/ لە نێوان (5-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى پارێزگاى کەرکووک
بۆ ئەمڕۆ هەینی
ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران هەورەتریشقە لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە، زیادبوونی خێرایی با.
*خێرایى با/لە نێوان (20—30 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ ( 8 ـــ 10 ) کیلۆمەتر .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 6 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 19 پلەى سیلیزى.
بۆ سبەى شەممە
ئاسمان پەڵە هەورو نیمچەهەور دەبێت.
*خێراى با/لە نێوان (10—20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ ( 8 ـــ 10 ) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 5 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 18 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.