ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ ھەینی پەیامێکی ئاراستەی ئەو لایەنانە کرد کە بە نیازن کۆبوونەوەی سبەی شکست پێ بێنن بەبیانووی ئەوەی کە دەڵێن پێویستە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان، لە شیعەی تەواو پێکهاتبێت.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئەگەر سێیەکتان کە دەتانەوێت شکست بە کۆبوونەوەی سبەی بێنن لە شیعەی تەواو پێکهاتبێت، ئەوکاتە داوامان لێبکەن کە گەورەترین هاوپەیمانی لە شیعەی تەواو پێکهاتبێت."
هەر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "هــــاوار بۆ ئێوە."
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر نا سێیەکی ئەوانەی مەبەستیانە شکست بە کۆبوونەوەکەی سبەی بهێنن نیشتمانی بێت، هاوپەیمانێتییەکەی ئێمە نیشتمانی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.