کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی لە زۆربەی کاتەکان باران لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو هەینی ئاسمانى هەرێم لە زۆربەى کاتەکان هەور بێت و باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت.
ڕاشیگەیاند: ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەیەکى زیاتر بارانى لێ دەبارێ و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە مەودای بینین کەم دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی خستەڕوو:-
هەولێر 0.8 ملم
شەمامک دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام 0.5 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک 1.0 ملم
زاخۆ 1.8 ملم
ئاکرێ 2.6ملم
ئامێدى 4.6 ملم
بامەڕنێ 7.8ملم
بارزان 10.2 ملم
بازیان 1.6 ملم
دووکان 0.4 ملم
هەڵشۆ 5.6 ملم
کانى ماسى 3.8 ملم
سۆران 6.8 ملم
خوورماتوو 0.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.