Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 17:54

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر- دهۆک 10 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی ھەولێر-دھۆک 10 کەس بوونە قوربانی و بۆ چارەسەر ڕەوانەی هەولێر کران.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: ئەمشەو هەینی  دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێڕەوی سوڕانەوە لەنێوان هەردوو ڕێڕەوی چوون و هاتن لە نزیک گوندی بەربیان لەسەر زێی قەندیل پێکیاندادا.

ڕاشیگەیاند: لە ڕووداوەکەد 10 کەس گەیەنرانە نەخۆشخانەی هەریر کە ئافرەتێک گیانی سپارد و 9 بریندارەکەی دیکە دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی هەریرەوە ڕەوانەی هەولێر کران.

هەروەها ڕایگەیاند: دوو لە بریندارەکان منداڵن و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندێکی سنووری ئاکرێیە لە کاتی گەڕانەوەیان توشی ڕووداوەکە هاتوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.