سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ تاوانه‌كانی جه‌نگ رابگرێت و جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكراینا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت.
دوای دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌م له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار به ئۆكراینا په‌سه‌ند كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا به زیادیشه‌وه یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه، تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كه‌سانی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه، قوتابخانه و په‌ناگه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێندرێن. به‌رپرسیاران ده‌بێت له به‌رده‌م یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. رێگه نه‌دان به گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ماریۆپولی گه‌مارۆدراو و شاره‌كانی دیكه قبوڵكراو نییه، پێویسته هێزه‌كانی رووسیا رێگه به‌وه بده‌ن.
داوایش له رووسیا كراوه به‌په‌له رێڕه‌وی مرۆیی بكرێته‌وه و رێگه بدات كه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به سه‌لامه‌تی بگوازرێنه‌وه و هاوكارییه مرۆییه‌كانیشیان به‌بێ ناوبڕ پێ بگات.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له رووسیا ده‌كه‌ن رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا بگرێت و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆكراینا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكراینا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له رووی سیاسی، ئابووری، دارایی و مرۆیییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی ئۆكراینا و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ئاماده‌كاریدان بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه به‌سه‌ر رووسیادا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌شداری له دانیشتنی یه‌كه‌مین رۆژی لووتكه‌كه‌دا كرد، به واژووكردنی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاوه، هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر رووسیا گرته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.