سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 27-3-2022، به چاودێری (هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سۆران، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ، شانۆگه‌ری (بارانی ژێرخۆر هه‌تاوو) له نووسینی (عه‌بدولستار ناسر) ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی (ئاواره‌عه‌بدولره‌حمان ته‌ها) له نوواندنی هه‌ریه‌ك له (مسته‌فا كه‌ریم، ڕه‌وا سۆران، شیلان فه‌رمان) نماش ده‌كات.
هه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ سمینارێك بۆ (د.فه‌رهاد پیرباڵ) ئه‌نجام ده‌درێت، پاشان ڕێز له كۆمه‌ڵێك له‌و شانۆكارانه‌ی كه ساڵانی ڕابردوو له ناوچه‌ی رواندز و سۆران خزمه‌تیان به بواری شانۆ كردووه.
شایانی باسه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له كاتژمێر4 ی ئێواره له سۆران، هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هونه‌ری سۆران به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
سبه‌ی شانۆگه‌ری (بارانی ژێر خۆر هه‌تاوو) نمایش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.