Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:50

رووسیا: له‌قۆناغی یه‌كه‌می جه‌نگدا ھەزار و 351 سەربازی له‌ ئۆكراینا كوژراون

کوردستان TV
100%

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، روونکردنەوەیان سەبارەت بە مانگی یەکەمی جەنگی ئۆکراینا بڵاوکردەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە "ئۆپەراسیۆنەکەی ئۆکراینا" بەپێی ئەو پلانەی کە پەسەندکراوە و بەشێوەیەکی تەواو بەڕێوەدەچێت و جەختی لەوە کردەوە کە کاری لە پێشنەی سەرەکییان لەناوبردنی ژێرخانی سەربازیی، ئۆتۆمبێلە تەکنیکییەکان و چەکەکانە لە رێگەی چەکی ھەستیارەوە و بەبێ زیان گەیاندنە بە خەڵکی مەدەنی.

کۆناشینکۆڤ، راشیگەیاند کە زانیارییان لەسەر ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکراینا بۆسەر دۆنباس بەدەستکەوتووە و ئاشکرایکرد زانیاری ئەوەیان بەدەستکەوتووە کە ھێزەکانی سەربە ئیدارەی کیێڤ، لە مانگی شوباتدا ئامادەکاری و لە ئاداردا دەستیان بە پێکدادان کردووە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو کە سوپای رووسیا لە 24ی شوباتدا رێگری لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی کیێڤ-ی بۆسەر دۆنێتسک و لوھانسک کردووە.

ھاوکات وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا گوتی: بەگشتی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئۆکراینا بەکۆتا ھات.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لە ھەڵسەنگاندنی بۆ نزیکەی مانگێکی جەنگی ئۆکراینا راگەیاند: شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و میکۆلاییڤ گەمارۆدراون. تەواوی ناوچەی خیرسۆن و بەشێکی زۆری زاپۆریجیا'-ش لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدان.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا زانیاری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە نزیکەی مانگێکی جەنگی ئۆکراینا زیاتر لە 14 ھەزار سەربازى ئۆكراینى كوژراون و نزیکەی 16 ھەزاری دیکەش برینداربوون.


لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:ھەزار و 351 سەربازی رووسیا کوژراون و سێ ھەزار و 825 سەربازی دیکەیش برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.