له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای وێمبلی به‌نێوبانگ له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای ئه‌م یاریه‌ش سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری دیكه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار له‌سه‌ر هه‌مان یاریگا ئه‌نجامده‌دات، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م دوو یاریه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر گاریت ساوسگیت چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رقاڵی یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كارین، یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتێك بۆ كاری خێرخوازی له وڵاتی جامایك په‌یوه‌ندی به ڕاهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه كرد.
هاوكات هه‌رسێ یاریزان بۆكایۆ ساكا به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆناو ترینت ئه‌لیكسانده‌ر ئارنۆڵدو ڕیس جیمس به‌هۆی پێكان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را دوورخرانه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوو تا هه‌ردوو یاریزانی لاو، كایل وۆكه‌ر پیتێرزو تایریك میچێل بۆ یه‌كه‌مجار شوێنی خۆیان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌نه‌وه .
ئه‌مشه‌و ئینگڵته‌را میوانداری سویسرا ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.