له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وله‌تی و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی داهاتوو هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاله‌وانی جیهان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی كۆت دیڤواری میوانداری تۆمار كرد‌و به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یاریه‌كه له‌فه‌ره‌نساو له‌سه‌ر یاریگای ڤیلۆدرۆم ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی نۆزده میوانه‌كان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له تۆمار كردنی گۆل و یاریزان نیكۆلاس بیبی كۆت دیڤواری له‌یاریه‌كه پێشخست ، دوای ته‌نها سێ خوله‌ك ئۆلیڤه‌ر جیرۆ به تۆمار كر.
، له گێمی دووه‌میش هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژژارده بۆ گۆرینی ئه‌نجامه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو له خوله‌كی نه‌وه‌تو كۆتایبی یاریدا ئۆریلین تشوامینی گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ كه‌له‌شێره‌كان تۆمار كرد‌و فه‌ره‌نسا به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆت دیڤوار تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.