سبه‌ی 27ی ئادار له هه‌ڵه‌بجه خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه ده‌چێت .
له یادی رۆژی جیهانی شانۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه بجه چالاكی هونه‌ری قوتابخانه‌كان به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ڵه‌بجه بۆماوه‌ی 4 رۆژ فیستڤاڵه‌كه به‌رێوه ده‌بات چه‌ندین تیپی شانۆیی قوتابخانه‌كان به‌شدار ده‌بن.
شانۆگه‌رییه‌كان ،له هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هۆڵی ئاماده‌یی شه‌هیدانی كیمیاباران نمایش ده‌كرێن.
ئا- كامران
هه‌ڵه‌بجه خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆیی قوتابخانه‌كان به‌رێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.