میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر گەیشتە بەغدا.
میدیاكان ئاماژه بهوهشدهكهن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ل په‌رله‌مانتارانی لهفراكسیۆنهكهی سه‌باره‌ت به‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق و ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه كۆببێته‌وه.
له ئێستادا، هەریەك لە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و پارتی و هاوپەیمانی سیادە و نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد و به‌شێك لهپهرمانتارانی توركمان و سه‌ربه‌خۆكان لە هۆڵی پەرلەمانن بە مه‌به‌ستی ده‌نگدانیان به هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
چاوەڕان دەکرێت ئه‌مڕۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات کە تیایدا سەرکۆمار ھەڵدەبژێردرێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ھاوپەیمانی سەروەریی، پارتی دیموکراتی کوردستان و رەوتی سەدر ھاوپەیمانییەکیان لەژێر ناوی "رزگارکردنی نیشتمان" راگەیاند و کاندیدی فەرمی ھاوپەیمانییەکەیان بۆ پۆستەکانی سەرکۆمار رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و محەمەد جەعفەر سەرۆکوەزیران عێراق دیاری کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.