ئافرەتانی ئەفغانستان ئەمڕۆ شەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی داخستنی قوتابخانە ناوەندییەکانی کچان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوە دا کە خۆپیشاندانەکە بۆ ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بوو، پاشان لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە بڵاوەیان پێ کراوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو تاڵیبان چەند کاتژمێرێک دوای دووبارە کردنەوەی قوتابخانەکانی کچان، بڕیاری داخستنی دا و ئەو قوتابییە کچانە بە گریانەوە بۆ ماڵەکانیان گەڕانەوە.
بڕیارەکە لە کاتێکدا بوو کە هەزاران کچ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە چاوەڕێی کرانەوەی قوتابخانەکان بوون، بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.