Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 14:44

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ شەممە لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆ نوێیەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە حەزیان لە تابلۆ گۆڕینە بۆ زمانی ئینگلیزی باریک، ئاگاداربن گۆڕینی تابلۆکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەکرێت بەڕێکاری زۆر ئاسان.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێکارە لە شوێنەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل (کەمالیات) ئەنجام نادرێت،چونکە ئەوەیان دەچێتە خانەی ساختەکاری.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئاگاداربن و بزانن ئەوە سزای لەسەرە، جگە لەو سزایەی کە بەئامێری (پی دی ئای) بۆشوفێرەکە دەنێردرێت، لەبەشی یاساییش نیشانەی ڕەفتارنەکردن دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و شوفێرەکەشی سزا دەدرێت بە سزایەکی دارایی قورس.

هاتووچۆی هەولێر جەختیشی کردۆتەوە کە "تکایە پەنا بۆکاری چەوت مەبەن، لەکاتێکدا کارە ڕاستەکە بەردەستە و ئاسانە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.