Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 06:50

سەردانی حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاربوو سبەی یەکشەممە سەردانی ئێران بکات، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە سەردانەکەی دواخراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: هەموو لایەک ئاگادار دەکات سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا.

سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەکەی محەمەد باقر قالیباف بوو کە بڕیاربوو سبەی یەکشەممە سەردانەکە ئەنجام بدات.

لەبارەی دواخستنی سەردانەکە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەن ئاماژەی بەوە دا کە "بەهۆی دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستووری هەر دوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران سەردانەکەیان دواخستووە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.