له میانه‌ی به‌شداریكردنی له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پـرۆسـەی سـیاسـی عـێراق لەبـەردەم قـۆناغـێکی هـەسـتیار ، شـوان محـەمەد ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک
به‌لێ دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق كه نیساب ته‌واو نه‌بوو ، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی نێو ماڵی شیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی ته‌واو ئاماده بووین و پابه‌ند بووین به هاوپه‌یمانییه‌كه ، هه‌وڵ درا كه دانیشتن ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام دانیشتنه‌كه نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان وه‌كو پێویست ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن .
پێم وایه تابلۆكه روونه ، ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامی ده‌دات ، هه‌ولێكه بۆ په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق . خۆشیان خاوه‌نی ئه‌و شكسته‌ن .
به‌ڵام هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی هه‌وڵ ده‌دات كه عێراق رزگار بكات و ببێته خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كی ته‌واو و خزمه‌ت به گه‌ڵانی عێراق بكات .
شه‌پۆڵێكی چه‌واشه‌كاری هه‌یه له كوردستان ، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پارتی ناشرین نیشان بده‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر پارتی ، پارتی ستراتیژیه‌تێكی جێگیری هه‌یه .
خاوه‌ن قسه‌ی خۆیه‌تی ، وه‌كو خه‌ڵكی دیكه نییه هه‌ر رۆژه‌و قسه‌یه‌ك بكات .
هۆكار چیه هه‌ندێ لایه‌ن بێده‌نگن به‌رامبه‌ر به خروقاته‌كانی پێشووی حكومه‌تی عێراق ، له رووی داگیركردنی كه‌ركووك و خروقاتی دیكه كه په‌یوه‌سته به قوتی خه‌ڵكی كوردستان . ئه‌وانه ناتوانن ئه‌و گرێیه تێیپه‌رێنن و بڕیاری دروست بده‌ن .
کاتـۆ سەعـدولڵا ـ شرۆڤەکاری سـیاسـی هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند :
ئه‌و كێشه‌یه، كیشه‌ی ناو شیعه‌یه ، هیچ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه ، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی پرۆتۆكۆڵییه ، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران نییه ، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنی ده‌رباز بێت ئه‌وا ده‌ربازبوونی سه‌رۆك وه‌زیران ئاسانتره بۆیه ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆیه هه‌وموو هه‌ولێكی دا دانیشتنه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و ئه‌وه‌ش زیاتر ئێران وه‌كو وڵاتێكی هه‌رێمی ده‌ست له كاروباره‌كان وه‌رده‌دات ، ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ی ناو ماڵی شیعه نه‌كرێت ئه‌وا عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت .
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له گۆره‌پان رۆڵی خۆی ده‌بینێت له ناو عێراق ، ئێرانه ، ئه‌وه‌ش فشارێكه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی .
كاتۆ سه‌عدولڵا رایگه‌یاند ده‌بێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بێت .
به‌ڵام زۆر شه‌رمه كورد دژایه‌تی كورد بكات ، 18 ساڵه یه‌كێتی كانیدییان سه‌رۆك كۆمار بووه ، بۆ ره‌وا نییه بۆ پارتی 4 ساڵی ئاینده ئه‌و پۆسته لای ئه‌و بیت . ئه‌و پۆسته بۆ كورده بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو نییه .
باشه سه‌رۆك كۆماری عێراق تا ئێستا چ كارێكی بۆ گه‌لی كوردستان كردووه؟
به‌ڵام ئێستا هه‌وڵ له ئارادایه هه‌نگاو به‌ره‌و شێوازێكی دیكه بهاوێژرێت وه‌كو جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستوریه‌كان ، هه‌روه‌ها هه‌ولدان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌قامگیری سیاسی به خۆوه ببینێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.