کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند کە سبەی یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی خستەڕوو و هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ئەمڕۆی بڵاوکردەو و ڕایگەیاند: سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکان پلەیەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە،
هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووشی لە کاتژمێر 09:00 بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو 09:00ی ئەمشەوی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-
ههولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانی 2.4 ملم
پيرمام 0.6 ملم
ئاكرێ 1.8 ملم
ئامێدى 4 ملم
بامهڕنی 5.2 ملم
بارزان 0.6 ملم
بازيان 1.2 ملم
حاجى ئۆمهران 7.2 ملم
ههڵشۆ 3.6 ملم
كانى ماسى 13.2 ملم
سۆران 1.6 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.