سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە بە مەبەستی بەشداریکردنی لە لووتکەی ناتۆ به سەردانێك له ئەورووپایه، لە کاتی کۆبوونەوەکانیدا سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینی بە "قەساب" ناوبرد.
جۆ بایدن لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا سەردانی کەمپی پەنابەرە ئۆکراینییەکانی کرد و لەوێ بۆ ماوەیەک گفتوگۆی لەگەڵ ئەو ژن و منداڵانە كرد کە لە شەڕەکە ههڵاتوون.
بایدن لە وەڵامی پەنابەرێکی ئۆکراینی كه پرسی "چی لە بارەی پوتینەوە دەڵێن"، گوتی: "ئەو قەسابە".
سەرۆکی ئەمریکا، دوای گفتوگۆی لەگەڵ پەنابەرەکان رووی کردە رۆژنامەوانان و رایگهیاند: "قوڵایی رۆحی مرۆڤ و ھێزی ھەموو کات تووشی سەرسوڕمانی کردووم. ھەریەک لەو منداڵانە شتێکیان لە شێوەی 'نزا بۆ باوکم، باپیرم یاخود براکە شەڕدەکات' بکە دەگوتەوە".
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، رایانگەیاندووە کە لەسەرهتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرایناوە بۆ ئێستا 3،7 ملیۆن کەس لە وڵاتەکە دەرچوون و دوو ملیۆنی ئەمانە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.