Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 13:04

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: مەترسی داعش ھەر وەک خۆیەتی بۆ سەر پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان

کوردستان TV
100%

ماوەیەکە جووڵەی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکان بەراورد بە پێشتر کەمتر بۆتەوە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، ھەماھەنگی باش ھەیە لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان و کەمبوونەوەی جووڵەی داعش بۆ ئامادەکاری پێشمەرگە دەگەڕێتەوە.

لیوا قارەمان کەمال، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: مەترسی داعش ھەر ھەیە و ماوە لە عێراق، بەڵام بێدەنگی چەکدارانی داعش لە ماوەکانی ڕابردوودا بۆ ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان دەگەڕێتەوە، چونکە لە ئێستادا ھەماھەنگی زۆر تۆکمە ھەیە لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان، پێشتر لەڕووی ئۆپەڕاسیۆن کەمتربوو، بەپێچەوانەوە ئێستا ھێزی پێشمەرگە بەردەوام ئۆپەڕاسیۆن و کەمین بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش بەڕێوەدەبات، ئەمەش کاریگەری کردووتە سەر جووڵەی داعش.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: ئامادەکردنی سەنگەرەکان و دابینکردنی پێداویستی وەک دووربینی حەراری و چاککردنی سەنگەرسازی ھەمووی وایکردووە داعش نەتوانێ وەک پێشتر بەو ئاسانیە ھێرش بکاتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە.

لیوا قارەمان کەمال ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه‌: لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەباشیدایە بۆ ھەر بەرەنگاربوونەوەیەک و وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی تیرۆرستانی داعش، چونکە مەترسی داعش ھەر وەک خۆیەتی بۆ سەر پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان، لەبەر ئەوەش تا ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت مەترسی داعش کەمتر دەبێتەوە و ناتوانن وەک پێشتر جووڵە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.