Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 13:04

مەسرور بارزانی لەگەڵ حاکمی شاریقە لە ئیمارات كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27 ی 3 ی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ئیمارات لەگەڵ میری میرنشینی شاریقە شێخ سوڵتان بن محەمەد بن سەقر ئەلقاسمی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان  مه‌سرور بارزانی  و میرنشینی شاریقە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان تاوتوێکرا.
له‌ ئێستادا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە ڕۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە. 
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.