له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا بووه‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له خوله‌كی سیی و نۆدا، یاریزان ئه‌ندرێج كراماریچ گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا تۆماركرد، پاشان یاریزان جاكا بیۆل گۆڵی به‌رامبه‌ری سلۆڤینیای له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا پله‌ی یه‌كه‌می له گڕوپی هه‌شته‌م به‌ده‌ستهێناو بلیتێكی مۆندیالی مسۆگه‌ركرد.
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا كڕواتیا و سلۆڤینیا یه‌كسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.