له میانی ئاماده‌كاری هه‌لبژارده‌كانی ئه‌وروپا بۆ یاریه‌كانی داهاتوو به تایبه‌تی بۆ یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا له‌ناو خاكی خۆی به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له هه‌لبژارده‌ی دانیماركی میوانی برده‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای یۆهان كرۆیف به‌رێوه چوو ، خاوه‌ن مال له خوله‌كی شازده به گۆلی یاریزان ستیڤان بیرگوین له‌یاریه‌كه پێشكه‌وتن .
چوار خوله‌ك دواتر یاریزانی دانیماركی یانیك ڤیسته‌رجارد به تۆمار كۆردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه ، له خوله‌كی بیست‌و نۆ ناسان ئاكی جارێكی تر ئاشه هه‌واییه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخسته‌وه ، له خوله‌كی سی‌و هه‌شت مه‌مفیس دیبای سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی سێیه‌می بۆ هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م كریستیان ئێركسن گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆله‌كانیشی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه ، به‌لام له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ستیڤان بیرگوین گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار ركدو یاریش به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له سوودی هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا كۆتایی پێ هات .
هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دانیمارك تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.