له میانی ئاماده‌كاری هه‌لبژارده‌كانی ئه‌وروپا بۆ یاریه‌كانی داهاتوو ، هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری هه‌لبژارده‌ی ئه‌لبانیای كرد‌و به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای پاوه‌ر هه‌شت به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆمار كردنی گۆل له گێمی یه‌كه‌م به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌توو نه‌بوون گێمی یه‌كه‌م به‌بێ تۆمار كردنی گۆل ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م لویس ئینریكی راهێنه‌ی ئیسپانیا چه‌ند گۆرانكاریه‌كی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری ، له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج ڤیران تۆرێس گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، له خوله‌كی هه‌شت و پێنج له تۆپێكی هه‌لگه‌راوه هه‌لبژارده‌ی ئه‌لبانیا له ریگای یاریزان مێرتۆ ئاوزۆنی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه ، به‌لام له دوا خوله‌كی یاری دانی ئۆلمۆ به لێدانێكی جوان گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیسپانیا تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئیسپانیا براوه‌ی یاریه‌كه بوو.
ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ڵبانیا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.