Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی هیوستن ڕۆكێتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزێرز تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی هیوستن ڕۆكێتس سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌د و بیست و پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د و شه‌ش خاڵ له‌ تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزێرزی میوانداری برده‌وه‌.
 
 یاریزانانی هیوستن ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو به‌ جیاوازی نۆزده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش نۆزده‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، به‌ڵام هیچ ئومێدێكی نه‌ماوه‌ بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆف، یاریزان جالێن گرین ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی هیوستن بینی و بیستوسێ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 جای شۆن تایتی هاوكاره‌كه‌شی حه‌ڤده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان ترێندۆن واتفۆرد نۆزده‌ خاڵی بۆ پۆرتلاند تۆماركردو تیپه‌كه‌شی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و چلوشه‌شه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند .
 
وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.