ھەڤاڵی بەڕێز ھیوا گەیلانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر خوالێخۆشبوو (حاجی حەمە ئەحمەد گەیلانی)ی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان و ته‌واوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی مامی كۆچكردوویشتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.