Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 11:18

راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای كاره‌با بڵاوكرده‌وه‌.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.
هەروەها  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ،لە کاتی ئێستادا ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێردایە و بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا سێ هەزار و 200 مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا پێنج هەزار و 950 مێگاواتە.
ئومێد ئەحمەد ده‌شڵێت، هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.