له ڕێوڕه‌سمێكدا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئاڵای ئه‌و هه‌ڵبژاردانه به‌رزكرایه‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو گه‌یشتنیان بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ركرد، به‌رپرسانی لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری جامی جیهان و باڵیۆز‌و دیپلۆماتكارانی وڵاتان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون كه تیایدا ئاڵای هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعودیه‌و ژاپۆن و ئۆرگوای به‌رزكرایه‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سعودیه‌و ژاپۆن له كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئیكوادۆر و ئۆرگوای له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور به شێوه‌ی پێشوه‌خت و به‌ر له كۆتاییهاتنی یاریه‌كانی پاڵاوتن گه‌یشتنیان بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زار و بیست و دووی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ركرد.
پێشتریش له چه‌ند ڕێوڕه‌سمێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌دا ئاڵای ئه‌و هه‌ڵبژاردانه به‌رزكرایه‌وه كه گه‌یشتوونه‌ته مۆندیالی ئه‌مساڵ، واش بڕیاره له یه‌كی مانگی داهاتوو تیروپشكی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ڕابكێشرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.