Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 11:18

تازه‌ترین ڕێنمایی تایبەت بە گەشتکردن لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%

حکومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین ڕێنمایی تایبەت بە گەشتكردن لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بڵاوكردەوە، بەپێی ڕێنماییەكان گەشتیارانی عێراقی و بیانی لایەنی كەم یەك ژەم لە جۆری ڤاكسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاكسینەكانی دیكەی وەرگرتبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستنان  بڵاویكرده‌وه‌،  دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییەكدا تازەترین ڕێنمای گەشتكردنی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە وەرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی و لە ڕێنماییەكەی دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق هاتووە كە گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئەوانەی كە تەمەنیان لە سەروو (12) ساڵەوە لایەنی كەم یەك ژەم لە جۆری ڤاكسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاكسینەكانی دیكەی وەرگرتبێت. 

 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە (1)ی نیسانەوە لە كاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشكنینی (PCR) نابێت، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت كە ناتوانن ڤاكسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشكی لیژنە تایبەتمەندەكان، كە بەڵگەی پشكنینی (PCR)ی بە كەمتر لە (72) كاتژمێر پێش گەشتەكەی پێ بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.