سەرۆکی شارەوانی شاری لڤیڤ لە رۆژئاوای ئۆکراینا، ئاندرێ سادۆڤیی رایگەیاند ھێرشێکی مووشەکیی نوێی دیکە کراوەتە سەر شارەکە.
ئاندرێ سادۆڤیی لە رێگەی تێلێگرامهوه رایگەیاند، ھێرشی مووشەکیی رووسیا کاتژمێر 6:55 ی بهیانی بە کاتی ناوخۆی شارەکە دووبارە بووەتەوە.
سادۆڤیی رایگهیاند: ھێرشێکی دیکە لە نزیک لڤیڤ ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا سێ تەقینەوەی بەھێز روویاندا. مەترسییەکانی ھێرشە ئاسمانییهكان بەردەوامە.
پێشتر سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی لڤیڤ، ماکسیم کۆزیسکی رایگەیاندبوو، کاتژمێر 4:30 ى بهیانی ئهمڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە ئاکامی ھێرشێک بە دوو مووشەکی ئاراستەکراو بۆ سەر عەمبارێکی سووتەمەنی لە نزیک لڤیڤ سێ تەقینەوەی گەورە روویدا و پێنج کەسیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.