وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه بڕه پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر جوتیاران ئه‌وانه‌ی گه‌نمیان داوه‌ته سایلۆكان، دابه‌ش ده‌كه‌ن.
نه‌وزاد شێخ كامل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: بڕی 50 هەزار بەسەر ئه‌و جووتیارانه دابەش دەكرێت كه گه‌نمیان له ساڵی 2021 پێشكه‌شی سایلۆكان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتییهكهمانی كردۆتەوە بڕی (50000) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر تەنێك گەنم تەرخان كراوە، ئەو بڕە پارەیە جیاوازیی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جووتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان بۆ ساڵی 2021 كردووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پرۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت دوای جێبەجێكردنی رێكارى ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.