Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:35

پارێزگاری هەولێر: کێشەی شانۆکاران چارەسەر دەکەین

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوتارێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە شانۆکاران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ، جەختی کردەوە کە هەنگاو بە هەنگاو کێشە و گرفتەکانی بەردەم شانۆکاران چارەسەر دەکەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە مەڕاسیمی ڕۆژی جیهانیی شانۆ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەریی شانۆی هەولێر بە هەماهەنگی و هاوکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، مەراسیمێکى تایبەت سازکرابوو گوتارێکی پێشکەشکرد.

لە گوتارەکەدا ئومێد خۆشناو پیرۆزبایی ئاراستەی شانۆکاران کرد بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیی شانۆ. هەروەها ڕایگەیاند: هونەری شانۆ لە کوردستان هەمیشە بەشێكی دانەبڕاو بووە لە شۆڕش و تێکۆشانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان و شانۆکارانیش لە پێناوى ئازادی و رزگاری میللەت و نیشتمان، ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە.

ڕاشیگەیاند: سستى بزووتنەوەى شانۆ و ئەو گرفتانەى کە ئەمڕۆ لە شانۆى کوردیدا هەن پێویستە بە هەوڵى هەموو لایەک بەتایبەتى شانۆکاران بەسەر ئەو گرفتانە زاڵبن و دووبارە شانۆ لەم چەقبەستووییەى کە تێیکەوتووە دەرباز بکەین.

ئومێد خۆشناو لە گوتارەکەدا پاڵپشتی و هاوکاری بۆ شانۆکاران دووپاتکردەوە، هەروەها گوتی: بە درێژایی مێژوو و بەر لە 100 ساڵ لەمەوبەر کە یەکەمین شانۆگەرى کوردى لە هەولێر نمایشکراوە، تەختەى شانۆکانمان هەمیشە پەیامی مرۆڤایەتیان وێنا کردووە و سەردەمانێک مینبەر و بڵندگۆی گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد و مافە ڕەواکانی بووە، هیواخوازین هەر بەمشێوەیەش بمێنێتەوە.

 پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە وەکو پارێزگاى هەولێر هەنگاو بە هەنگاو لە شارەکەمان کێشە و گرفتەکانی بەردەم شانۆکاران چارەسەر دەکەین و سەرلەنوێ تەختەی شانۆکانمان بە نمایشی شانۆیی شانۆکاران ئاوەدان دەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.