جوتیار عادل گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداربوونی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌رێمی سیاسی له‌نێوان زۆرینه و سازانی نیشتیمانی رایگه‌یاند:
وه‌كو حكوومه‌ت ئه‌ركی خۆمان ئه‌وه‌ی كه پێویسته بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ین و فه‌رمانمان ده‌ركردووه كه ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی حكوومه‌ته له رووی كارگێری و دارایی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین .
كاراكردنی كۆمسیۆن پێویستی به په‌رله‌مانه بڕیاری له‌سه‌ر بدات و یاسای هه‌ڵبژاردنیش پهیوەسته به لایه‌نه سیاسییه‌كان، حكوومه‌تیش پاڵپشتی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێت.
گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست بكرێت و دیموكراسیه‌ت سه‌ربكه‌وێت و ئیراده‌ی گه‌ل سه‌ركه‌وێت .
جوتیار عادل سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆك كۆمار روونیكرده‌وه كه ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره و گرنگه له سه‌ر ئایندهی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كردستان له گه‌ڵ ویست و داخوازیه‌كانی گه‌لانی عێراقه.
دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر دۆخی گشتی عێراق ده‌كات، له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم .
جوتیار عادل ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو داهاته‌كان بۆ مووچه ته‌رخان بكرێت، سوپاسی گه‌لی كوردستانی كرد له خۆراگری، له‌م كابینه‌یه‌ش زیاتر هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌قامگیری داراییه، له رێگه‌ی رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم . ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئێمه بێت وه‌ك هه‌رێم درێخی ناكه‌ین له دابینكردنی ته‌واوی مافی هاووڵاتیانی هه‌رێم.
هیوادارین حكوومه‌تی ئایندهی عێراق له‌مه‌ودوا پابه‌ند بێت له سه‌ر بڕیاره‌كان و ده‌ستووری عێراق له سه‌ر شه‌راكه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه له عێراق .
حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه سه‌قامگیری به‌رده‌وام بێت له هه‌رێمی كوردستان .
حكوومه‌ت هه‌وڵی جیدی داوه كه كۆنترۆڵی داهات و باج بكات و یاسای چاكسازی به‌رده‌وام بێت ، پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بكرێت، ئه‌وه‌ش كه‌مێك له پرسی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌كات .
جوتیار عادل روونیكرده‌وه كه‌به‌شێك لە راگه‌یاندنه‌كان به ئامانجی سیاسی هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی ده‌ده‌ن .
به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم جیاوازی له نێوان هیچ ناوچه و شارێكی ئه‌و هه‌رێمه ناكات له گشت خزمه‌تگوزاری و ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ریان .
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه له سه‌ر ئاستی عێراقیش پێویسته به‌و شێوه‌یه سه‌یری ئه‌و هه‌رێمه بكه‌ن كه باشترین و سه‌ركه‌وتووترین هه‌رێمه به چاوێكی پارێزگایه‌ك سه‌یر نه‌كرێت .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ناو حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تیمه‌كان یه‌كگرتوون، به‌ڵام له‌رووی راگه‌یاندن ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ جیگه‌ی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی ناو حكوومه‌ت نییه به تابیه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.