Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 06:50

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌یه‌ و كارنامه‌ و واده‌ی دانیشتنه‌كه‌شی ڕاگه‌یاند.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌م دانیشتنی ژماره‌ 5ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌كارنامه‌كه‌ش، ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تادا دانیشتنه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ست پێ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ش‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای پاڵپشتی فریاكه‌وتن بۆ ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدان (مادده‌ی 10) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.