Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:35

عومرەکارێکی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

دوای مانەوەی عومرەکارێکی کورد زیاتر لە 25 رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعوودیە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاووڵاتییەک جەمال عەلی محەمەد تەمەن 50 ساڵ، دانیشتووی شاری دهۆکە و ماوەیەکی زۆرە بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعوودیەی کردبوو، لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەو وڵاتە باری تەندروستی تێکچووبوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پێشتر نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووە کۆچی دواییکردووە.

ڕاشیگەیاند: بەر لە چەند رۆژێک تیمێکی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەو عومرەکارە سەردانی نەخۆشخانەی مەلیک فەیصەلیان کرد و لە نزیکەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک.

ئاماژەی بەوەش دا کە دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێرییەکانی تایبەت بە وڵاتی سعوودیە بڕیارە هەر لە گۆرستانی شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکات و نووسیویەتی "داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە کەسوکاری بدات."

 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.